بە بۆنەی ساڵوەگەری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا ڕۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید و لە بەرامبەردا مسوڵمانەکان لە چوارلای دونیا بەردەوامن لە ئەنجامدانەوەی چالاکییەکان و گردبوونەوەکان.
ساڵێک بە سەر ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسادا تێپەڕ دەبێت کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن کەتائیبی قەسامی لقی سەربازی حەماس دەستیپێ کرد.
بەبۆنەی یەکەم ساڵوەگەری ئۆپڕاسیۆنەکە دەزگا و رێکخراوەکانی مەدەنیی ئیسلامی دیاربەکر ڕۆژی یەکشەممە رێپێوانێک رێکدەخەن.
بەرنامەکە ٦ی تشرینی یەکەم ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٩:٠٠ بەڕێوەدەچێت. رێپێوانەکە لە بولواری فرات لە گەڕەکی غازیلەر دەستپێدەکات و لە چواڕێیان حالی نوێی بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوی میدیایی کۆتایی دێت.
لە راگەیەندراوێک لەبارەی بەرنامەکە داوا لە تەواوی عاشیقانی قودس کرا کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیركردن و دانپێدانانی ئەندامێكی گرووپی سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بڵاو دەکات.
شەهید مەلا شوکری و شەهید مەلا محی الدین دوو ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە ٣١ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لە ڕحا شەهید بوبوون لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران.
إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.